ڕابەری باڵای ئێران: ئیسرائیل هەڵەی كردووە و پێویستە سزا بدرێت و هەر سزاش دەدرێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئیسرائیل ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی


Apr 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ  رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دووپاتیكردەوە كە" هەر دەبێت ئیسرائیل سزا بدرێت"، بەهۆی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە سوریا. 
ئایەوڵڵا سەید عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا بە بۆنەی رۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕایگەیاند" ئیسرائیل هەڵەی كردووە و پێویستە سزا بدرێت و هەر سزاش دەدرێت". 
وتیشی:" کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانە لە هەر وڵاتێکدا بێت وەک خاکی وڵات دادەنرێت، کاتێکیش هێرشدەکرێتە سەر کۆنسوڵخانەی ئێمە، واتە هێرشیانکردووەتە سەر خاکی ئێمە". 
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل توانای بەرەنگاربوونەوەی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی نییە و بۆیە شەش مانگە لە کەرتی غەززە تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات.