وادەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا

(0) / / ترکیه / زایەڵە کوردستان ئەردۆغان


Apr 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دوای 12 ساڵ، وا بڕیارە 22ـی نیسانی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات.
ماڵپەری "یەنی شەفەق" خشتەی سەردانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای 12 ساڵ؛ ئەردۆغان لە 22ـی ئەم مانگە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندووە، سەردانەکەی ئەردۆغان گرنگیی ئابووری و دیپلۆماسی زۆری هەیە بەتایبەتی دوای ناوبڕێکی زۆر سەردانی عێراق دەکاتەوە.
پێشتر سەرچاوەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، ئەردۆغان جگە لە بەغدا، سەردانی هەولێر دەکات و ژمارەیەک کۆبوونەوەی باڵای دەبێت.
ئەم سەردانەی ئەردۆغان بۆ بەغدا دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا لەوەتی سەردانەکەی تورگوت ئۆزال لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی رابردوو، هەرچەندە لە ساڵانی 2008، 2009 و 2011، ئەردۆغان وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدای کرد لەوکاتەشدا نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.
کامەران کەریم