ئۆتۆمبێلێک بەبێ شۆفێر جوڵە دەکات و وەردەگەڕێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا

(0) / / کردستان / زایەڵە سۆران شۆفێر


Apr 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە جۆری وەرگەران،‌ ئۆتۆمبیلی جۆری تاهۆ لەدوای وەستان و پارککردن بەبێ شوفێر جوڵەی کردووە و وەرگەڕاوە بەسەر ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان سەنی تاکسیدا.
لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سۆراندا ئاماژە بەوەکراوە، رووداوەکە لە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ روویداوە و بەهۆیەوە، کەسێک برینداربووە.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شوفێران دەکات دڵنیایی وەربگرن لەدوای وەستاندنی ئۆتۆمبیلەکانیان و پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن  بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.
کامەران کەریم