لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان تەندروستی


Apr 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سبەینێ لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی شەممە 13ی نیسانی 2024 دەوامی رەسمی  لە سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە و سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستپێدەکاتەوە.
پێشتر بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە حکومەتی هەرێم چوار رۆژ پشووی لە سەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند لە 9 تاوەکو 12ی نیسانی 2024.
کامەران کەریم