کۆتایی خولیای پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس بۆ تیپی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش


Apr 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری ئێران لە بشداری یارییەکانی پارئۆڵۆمپیکی پاریس بەجێ ما.

ڕۆژی چوارم و کۆتایی کێبەرکێیەکانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس وەکوو دواین ڕووداوی هەڵبژارە بۆ بەشداری پارئۆاۆمپیک، دوێنی لە شاری (نیس) لە فەڕنسەدا کۆتایی پێهات. تیپی ئێران
 لە دووهەمین یاری خویدا ڕووبەڕووی ئەڵمانیا یاری کرد و بە ئاکامی 70 بەر 39 یارییەکەی دۆڕا.

تیپی نیشتمانی ئێران پاش بەدەست هێنانی پلەی دووهەم لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا، دەرفەتی ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی بۆ پارئۆڵۆمپیک لە دەست دا و ئەو ئیزنە درا بە تیپی نیشتمانی وڵاتی ئوسترالیا، و لە ئاکامیشدا و لە دواین دەرفەتدا بۆ بەدەست هێنانی ئیزنی بەشداری پارئۆڵۆمپیک، دیسان سەرنەکەفت و لە بەشداری پارئۆڵۆمپیک بەجێ ما.

کەژاڵ حەمیدی