پەیامی نوێی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن بارزانی


Apr 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی لە هەشتەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردنێکی روون و دادپەروەرانە بکەین کە هەموولایەک لێی رازی بن.
راشیگەیاند، "پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی گرنگە لە ناوچەکەدا دەبێ بیپارێزین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەیەکی باوی کوردەواری و سلێمانی بە نموونەوە هێنایەوە و گوتی، پوختەی قسەی دڵی خەڵکی کوردستان یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانە، چونکە بە دووبەرەکی ناوبانگێکی باشمان دەرنەکردووە.
باسی لەوە کرد، شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشترین تاقیکردنەوەیە لەسەر دەوڵەتی نوێی عێراق. وتیشی، گەلانی عێراق لە 2005ـەوە لەسەر دەستوور رێکەوتوون، کە "هاوبەشیی گونجاوی تێدایە و عێراق بەهێز دەکات... بۆ پێشکەوتنی عێراق پێویستە سیستمی فیدراڵی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
کامەران کەریم