تیپی نیشتمانی جۆدۆی ئێران لە ئامادەبوون بۆ پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانی ئاسیا بەجێماوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش جۆدۆ


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی جۆدۆی وڵاتی ئێران لە بەشداری پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا بەجێ ما.
 
لە حاڵێکدا کە بڕیار وابوو تیپی نیشتمانی جۆدۆی وڵاتی ئێران پێکهاتە لە 11 وەرزشوان بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە 30ی مانگی خاکەلێوە لە ڕێگەی سەفەری هەواییەوە بڕوات بۆ دوبەی و لەوێشەوە بگاتە هۆنگ هۆنگ، بەڵام بەهۆی بارینی لێزمە باران و ڕوودانی لافاو لە وڵاتی ئێماراتدا ئەوا هەموو سەفەرە نێودەوڵەتییەکان هەڵوەشایەوە.
 
هەڵوەشاندنەوەی سەفەرە هەواییەکان بۆ ئێمارات لە چەندین کاتی جیاواز و بۆچەن جار هەڵوەشایەوە و تیپی نیشتمانی ئێران پاش 30 کاتژمێر چاوەڕوانی لە بەشداری پێشبڕکێیکانی پاڵەوانی ئاسیا بەجێ ما.
 
سی و دووهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی جۆدۆی پاڵەوانێتی ئاسیا برواری 1 تا 4ی مانگی گوڵان لە شاری هۆنگ هۆنگ بەڕێوەدەچێت.
 
کەژاڵ حەمیدی