سەرکەفتنی 5 تیرهاوێژی ئێرانی بۆ قۆناخی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی بەڕازیل

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تیرهاوێژ ئێران


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ 5تیرهاوێژی وڵاتی ئێران، لە پێشبڕکێیەکانی بەڕازیل بۆ بەدەستهێنانی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک سەرکەفتن بۆ قۆناخی دووهەم.

لە شەشمین ڕۆژی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی جیهانی بۆ وەرگرتنی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک لە بڕازیلدا، نوێنەرانی وڵاتی ئێران لە چەکی 50 مەترداکێبەرکێیان داوە.
لە کۆتایی خولی سەرەتاییدا خاتوو نەجمە خدمتی بە 589 سەرپشک و هەروەها شکاندنی ڕیکوردی ئێران وەکوو کەسی یەکەم گەیشتە قۆناخی دووهەم، خاتوو فاتیمە ئەمینی نوێنەرێکی دیکەی وڵاتی ئێران بە سەرپشکی 581 وێڕای بەرزکردنەوەی ڕیکوردی پێشووی خۆی گەیشتە قۆناخی دووهەم، خاتوو ئێلاهە ئەحمەدیش بە هۆی بەدەست هێنانی 579 سەرپشک گەیشتە قۆناحی دووهەم.

لە بەشی پیاوانیشدا و لە کۆتایی خولی یەکەمدا پوریا نەوروزیان بە 590 سەرپشک و ئەمیر محمدی نێکونام بە 583 سەرپشکەوە گەیشتنە قۆناخی دووهەم.

خولی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی چەکی 50 مەتر، ئەمڕۆ 30 مانگی خاکەلێوە بەڕێوە دەچێت.

کەژاڵ حەمیدی