گروپی شاخەوانی کۆسار-کۆیە و گوڵ گەشتێک بۆ تەنگی تابین
(0) /
زایەڵە ــ گرووپی شاخەوانی خانمانی کۆسارــ کۆیە گەشتێکی بەهارانەی پڕچێژی سازدا بۆ دیمەنە جوانەکەی تەنگی تابین
دەستەی پەیوەندی و شاخەوانی تەنگی تابین: گرووپەکەمان گەشتێکی پڕچێژی سازدا، گەشتی شاخڕەوی بۆ تەنگی تابین لەگوندی کانی شۆک سەربە قەزای دوکان
ئەندامی گروپی شاخەوانی کۆسار ڕێبەری گەشتەکەی کرد
بۆ گروپی شاخەوانی خانمانی کۆیە لەسەر داوکاری سەرۆکی گروپی شاخەوانی خانمانی کۆیە.
ئێمە زۆر خۆشحاڵبوین لەگەڵ بەژداربوانی گەشتەکە هەمویان پابەندی ڕێنمایەکان بوون و زۆر باش ڕەچاوی ژینگەپارێزی سروشتەکەیان کرد.
زۆر دڵخۆشبون بەجوانی سروشتەکە و ناوچەکە
پاش گەیشتنمان بەشوێنی مەبەست و وەرگرتنی پشوێک بەسەلامەتی گەڕاینەوە خاڵی دستپێک
ڕێزو سوپاسمان بۆ بەژداربوان.
تێبينيێك بنێرە: