تێنیسی ئاسیا/پاڵەوانێتی کچانی وەرزشوانی تەمەن خوار 12 ساڵی ئێرانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان


Apr 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خولی پێشبڕکێیەکانی وەرزشی تێنیسی تەمەن خوار 12 ساڵی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، بە پاڵەوانێتی تیپی کچانی ئێرانی کۆتایی پێهات.
 
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی تێنیس، پێشبڕکێیەکانی تێنیسی تەمەن خوار 12 ساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا، لە سێهەمی مانگی گوڵان و بە میوانداری وڵاتی ئوردۆن دەستیپێکرد و بە پاڵەوانێتی تیپی کچانی ئێرانی کۆتایی پێهات.
 
تیپی نیشتمانی کچانی ئێرانی لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپی کچانی وڵاتانی ئوردۆن، لوبنان، سووریە و بەحرەین سەرکەفتن بەسەریاندا و پلەی پاڵەوانێتییان بەدەست هێنا.
 
کەژاڵ حەمیدی