گەڕانەوەی ئوستوورەی تیپی نیشتمانی باڵەی بەڕازیل بۆ هەمان تیپ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران بڕازیل


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئوستوورەی تیپی نیشتمانی بەڕازیل گەڕایەوە بۆ نێو تیپی نیشتمانی پێشووی خۆی.
 
تیپی نیشتمانی باڵەی بەڕازیل لە حاڵێکدا بۆ ئامادەبوون بۆ لیگی نەتەوەکانی 2024 خۆی تەیار دەکات کە پێشتر ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی وەرگرتووە.
 
بڕناردۆ رزندە، ڕاهێنەری ئەفسانەیی تیپی بەڕازیل، پاش پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیک، دیسان ڕاهێنەری پڕشانازیترین تیپی جیهانی لە ئەستۆ گرتەوە و پاشان ئەندامانی فەنی تیپەکەی ناساند، لەوانە سرجینیو سانتۆز.
 
سرجینیو 4 نیشانی ئۆڵۆمپیک و 2 نیشانی پاڵەوانێتی جیهانی لەگەڵ تیپی نیشتمانی بەڕازیل بەدەست هێناوە.
 
تیپە نیشتمانییەکانی بەڕازیل و ئێران لە حەوتەی دووهەمی لیگی نەتەوەکانی 2025 لە کاتژمێر 6:30 بەرەبەیانی ڕێکەوتی 17ی جۆزەردان پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن.
 
کەژاڵ حەمیدی