وادەی ئاسایی بوونەوەی کارەبای نیشتمانی ئاشکراکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا کوردستان


May 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئومێد ئه‌حمه‌د وتەبێژی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دۆخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە و بەرهەمهێنانی غازیش لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستیپێكردووەتەوە.

ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار کارمەندی یەمەنی له‌ کێڵگەكه‌ کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئەمەش دووەم هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بوو لەمساڵدا.

دوای هێرشەکەش، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا ئاماژەیان بەوەکرد،بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

کامەران کەریم