مەسرور بارزانی:  چاوەڕێ بووین لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ئێران بکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی کوردستان


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بەشداریی پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی کرد كه‌ له‌ کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دانرابوو.
دواتریش مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چاوەڕێ بووین دوای چەند رۆژێکی تر لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ئێران بکەین، بەڵام بەداخەوە ئەم رووداوە دڵتەزێنە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان. 
 
وتیشی: " هاتووین بۆ ئەوەی هاوخەمی خۆمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی ڕابەرایەتی، سەرۆکایەتی و حکومەت و گەلی ئێران بکەین و هیوداراین ئەمە دوا ناخۆشی گەلی ئێران بێت".
 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هیواشی خواست، "ئەم ڕووداوانە ببنە هۆکارێک بۆ ئەوەی گەلان لە یەکتر نزیک ببن و هەموومان بتوانین پەیوەندیی باشتر لەگەڵ یەکتر دروست بکەین".