وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆرسی ڕاهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی جۆراو جۆری  لە سەر ئەرکی حکومەتی هۆڵەندا بە ناونیشانی (The Shiraka Training Programme (STP ڕاگەیاندوە.
بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرانامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری کردنى لە کۆرسەکانی راهێناندا هەیە، پێویستە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکەن:
https://www.shiraka.nl/en/shiraka-training-programme-stp
 
کۆرسی راهێنان:
 
بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام لە کاتى داواکردنی نوسراوی پشتگیری، پێویستە سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندید بکات.
 
تێبینی:
- بۆ زانیارى زیاتر لینکی کۆرسەکان بە وردەی بخوێننەوە.
- بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی کۆرسەکە بکەن.
 
کامەران کەریم