گەر تەنها جارێك ئاوی دەبەت خواردووە یان بەكاریدەهێنیت، ئاگاداری ئەم زانیارییە بە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە کوردستان ئاوی دەبە تەندروستی هەمەڕنگ


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی  رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی وه‌رزی هاوین، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
 
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی به‌دیكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و دانه‌پۆشراوی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای شۆفێره‌كه‌ بدرێت.
 
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌‌كان، نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه‌ ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكارێك‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش و زیان به ‌ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
 
هاوکات، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.
 
کامەران کەریم