عوسمان کاروانی لە ڕێگای زایەڵەوە چەند بیرخستنەوەیەک دەخاتەڕوو

(0) / / اجتماعی / زایەڵە عوسمان کاروانی کۆمەڵایەتی


May 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عوسمان کاروانی کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەگەر دەتەوێت هەمیشە بەبراوە و سەربەرزی بمێنیتەوە، ڕێگەی ڕاست بگرەو ئامانجەکانت دیاری بکە، خاوەن پلان و پڕۆژەی خۆت بە ، لە کارەکانتدا دڵسۆزو گەشبین بە ، ماندو نەناسانە کۆشش بکە.کەسایەتی خۆت بپارێزە لەگەڵ کەسێك دەتەوێت فێری بکەیت و لە خۆت گەورەترە، هەروەها لەگەڵ کەسێك لە بوارێکدا گفتوگۆی لەگەڵ دەکەیت بەڵام کەم توانایە و شارەزای بوارەکە نیە.
 
وتیشی،  ئەو سەرکردانەی  گەندەڵ و چاوچنۆك و بوغزاوین و  بانگەشەی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری دەکەن، دڵنیابن لەسەر دەستی ئەو جۆرە سەرکردانە میللەت جگە لە بەدبەختی و دۆڕان و ئازار شتێکی دیکەی دەست ناکەوێت. ئەگەر کەسانێك هەموو هەوڵیان بۆ خۆیان وبنەماڵەکانیان بێت بەڵام بۆ خۆڵ کردنە چاوی خەڵك ناوی تر لە خەباتەکەیان بنێن، ئەوانە لە مرۆڤە ناپاکەکانن و قەت  متمانەیان پێ مەکەن.
 
ئەوەشی خستەڕوو،  هەر کوڕێك یاخود کچێک  یاخی بوو لە دایك و باوکی و خانەوادەکەی بەگشتی بە دڵنیاییەوە تێك دەشکێ و سەرکەوتوو نابێت بۆیە تکایە هێڵە سوورەکان مەبەزێنن. 
 
کامەران کەریم