فێمێنیستێکی بەریتانی: فێمینیزم شکستی بە من و هاوتەمەنەکانم هێنا

(0) / / زنان / زایەڵە ژن ئافرەت فێمێنیست پێترۆنێلا وایت


May 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فێمێنیستێکی بەریتانی ڕایگەیاند؛ بێ هاوسەر و بێ منداڵ و تەنیاین، فێمینیزم شکستی بە من و هاوتەمەنەکانم هێنا.

نووسەری فێمینیست پێترۆنێلا وایت دەڵێت کە بە بیروباوەڕی بزووتنەوەی فێمینیستییەوە گەورە بووە، بەڵام ئێستا خۆی و زۆرێک لە هاوڕێکانی لە بزووتنەوەکەدا هەست دەکەن فێمینیزم شکستی بەوان و هاوتەمەنەکانی ئەوان هێناوە و نابێت ڕێگە بدرێت فێمینیزم ژیانی نەوەکانی داهاتوو لەناو ببات.
وایت لە وتارێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانیدا، داخ و پەشیمانییەکی قوڵی دەربڕی بەرامبەر بەو شتەی کە بە "بەفیڕۆدانی ژیانی" ناوی دەبرد، ئەویش پراکتیزەکردنی بنەماکانی بزووتنەوەی فێمینیستە. ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستاش هەموو دووشەممەیەک لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی لە چێشتخانەیەک لە لەندەن کۆدەبنەوە و لەسەر مێزێک لە نزیک پەنجەرەکە دادەنیشن و باس لەوە دەکەن کە ژیانیان بووەتە چی و دەڵێن زۆر شتی هاوبەشیان هەیە، وەک ئەوەى هەموویان لە ناوەڕاستی ٥٠ ساڵیدان، بڕوانامە و ئاستی بەرزیان هەیە، و لەگەڵ ئەوەشدا هەست دەکەن کە بۆشاییەکی گەورە لە ژیانیاندا هەیە "هەموومان بێ هاوسەر و بێ منداڵین."

"ڕۆژئاوا فێمینیزمی تێپەڕاندووە"
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا جیهان بە شێوەیەک گۆڕاوە، خۆم و هاوڕێکانم پێمان وایە کە ڕۆژئاوا فەلسەفەی فێمینیستیی تێپەڕاندووە و ئێستا بووەتە زیانبەخش.
ئەو نووسەرە بەریتانییە دەپرسێت کە پێگەی ژنانی وەک ئەو لە کۆمەڵگادا چییە کاتێک دەگەنە ناوەڕاستی پەنجاکانی تەمەنیان و خۆیان بە تەنیا دەبیننەوە؟

"ئێستا باجەکەی دەدەم"
وایت لە زاری هاوڕێکەی (سالی) (55 ساڵ) کە بە زۆر جوان و خاوەن چاوی ڕەنگی نیلی وەسفی کردووە، جارێکی دیکە پێی وتووە، “بەردەوام هەست بە نەخوازراوی دەکەم وەک ژنێک لە کۆمەڵگادا، چونکە بزووتنەوەی فێمینیست فێری کردین کە مێینەیی تەقلیدی تەنها چەشنە کۆنەپەرستییەکە کە لەلایەن پیاوانەوە داهێنراوە بۆ ئەوەی ئێمە لە خوارەوە بمێنێتەوە، من دژی پیاوان بووم تا ئەو ڕادەیەی تا ئێستا دوورم خستوونەتەوە، من ئێستا باجی ئەمە دەدەم."