ئەو کەسەی لە هەولێر سندوقی پارەی خێرخوازی دزیبوو دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوردستان


May 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەو کەسەی لە هەولێر سندوقی پارەی خێرخوازی دزیبوو دەستگیرکرا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، کە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر تۆمەتبارێک سندوقێکی پارە، کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو دەدزێت، دوای  رووداوەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی ورد، تیمەکانیان توانییان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ھ. ن. ک) دیاری بکەن و  دەستگیری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

کامەران کەریم