لەسەر کێشەی زەوی و زار كەسێك کوژرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە زەوی کۆمەڵایەتی کوشتن


Jun 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر زەوی وزار شەڕە تەقە لەنێوان شەش برا دروست دەبێت و سێ قوربانی لێدەكەوێتەوە كە یەكێكیان گیان لەدەستدانە.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگوندی گۆڕی ئەسپ سەربە ناحییەی شێخ تەویل، لەسەر زەوی وزار شەڕە تەقە لەنێوان شەش برا دروست بو، لەئەنجامدا یەكێك لە براكان بەناوی (م، س، ا) گیانی لەدەستدا و دو كەسی دیكەیان برینداربون.

وتیشی: بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کراون .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ لەبراکان دەرچوەو پۆلیس سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانن.

کامەران کەریم