زیاتر لە دوو ملیۆن حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مادەی هۆشبەری کوردستان


Jun 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی عێراق لە بارەی ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێك و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە بەسرە، نەجەف، نەینەوا و ئەنبار تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەریان هەڵوەشاندوەتەوە، ئەمە لە كاتێكدا بووە ئەندامەكانی ئەو تۆڕە هەوڵیاندەدا بارێكی مادەی هۆشبەر بە قاچاخ ببەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكان ڕێگرییان لەو تۆڕە كردووە و  دەستیان بەسەر دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار حەبی ماددەی هۆشبەری جۆری كاپتاگۆن گرتووە.

کامەران کەریم