سعودییە رێگری لە حاجیان دەکات غاز بۆ خواردن ئامادەکردن بەکاربهێنن

(0) / / جهان / زایەڵە سعودیە کوردستان


Jun 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بە مەبەستی رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو سعودییە رێگری لە حاجیان دەکات غاز بۆ خواردن ئامادەکردن بەکاربهێنن.
میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، لە ئەمڕۆوە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە بە هەموو شێوەیەک رێگری دەکەن لە بردنی بوتڵی غاز بە هەموو قەبارەیەک بۆ شوێنە پیرۆزەکان بە مەبەستی دروستکردنی خواردن یان هەر کارێکی دیکە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە وەک جۆرێک لە رێکاری خۆپارێزییە لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوە نەخوازراوەی لە وەرزی حەجی ساڵی 1997 روویدا.

لە وەرزی حەجی ساڵی 1997 بەهۆی تەقینی بوتڵێکی غازەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە 343 حاجی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون.

کامەران کەریم