بەهۆى گرانییەوە کەمدەرامەتەکانى تورکیا ناتوانن جەژن بکەن

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا هەڵاوسان گرانی


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژنى قوربان، نرخی چوون و گەڕانەوەى بلیتی پاس گەیشتووەتە چوار هەزار و 600 لیرە، دەکاتە نزیکەى 141 دۆلار.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی یەنیچاخ، ئەوانەشی بە ئۆتومبێلی خۆیان گەشت دەکەن لانیکەم دەبێت چوار هەزار لیرە بدەن بە بەنزین، کە دەکاتە 120 دۆلار.
رۆژنامەمەکە نووسیویەتى، نرخی ئاژەڵی بچوک بۆ قوربانی لە 13 هەزار لیرەوە دەستپێدەکات، کە دەکاتە 400 دۆلار، لەم گرانییەدا هاووڵاتیان دەڵێن،”جەژن بە ئێمە چی!”