پیاوێک لەلایەن هاوسەر و منداڵەکانیەوە کوژرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: پیاوێک لەلایەن هاوسەر و منداڵەکانیەوە کوژرا بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بنكەی پۆلیسی عەربەت سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد .
دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا.
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە ، سەرنجام و كەمتر لە چوار سەعات لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .
لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار ( ج،ف،ح لەدایكبووی 1987 ، ه،ه،م لە دایكبووی 2008 ، ه،ه،م لە دایكبووی 2006 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .