1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / عكس / زایەڵە عەلی باقری کوردستان ئێران


Jun 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال - یانکرد و لەلایەن د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتارییەتەوە پێشوازیکران  .

لەو سەردانەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تاجەگوڵینەی رێزو وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و بە شکۆوە لە دەفتەری یادەورییدا لەسەر رۆڵی مام دوا کە  وەک سەرکردەیەک هەمیشە بە سیاسەتە حەکیمانەکانی چەتری کۆکەرەوەی هەموولایەک بووە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ ئەو خزمەت و کۆششانەی پێشکەشیکردووە بە تایبەت  لە بینادنانی پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران  .

لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەت سوپاسگوزاریان دەڕبڕی لەبەرامبەر وەفاداری کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی باقری بۆ مێژووی سەرۆک مام جەلال و جەختیانکردەوە هەمیشە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبن .

کامەران کەریم