لە کۆی 15گەرمترین ناوچەی جیهان، 10یان لە عێراقن

(0) / / جهان / زایەڵە کوردستان گەرم عێراق


Jun 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە کۆی 15گەرمترین ناوچەی جیهان، 10یان لە عێراقن، ناوچەیەکی باشووری کوردستان کە بەدرەیە لە پارێزگای واست لە لیستەکەدا هەیە

وتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ پلەی گەرما بەرزتر بێت و کەشوهەوا بەتایبەت لە مانگی داهاتوودا گەرمتر بێت لە ساڵی رابردوو.

ریزبەندیی گەرمترین شار و ناوچەکانی جیهان:

- ئومێدیە، ئێران، 51 پلەی سیلیزی
- عەمارە، عێراق: 50 پلەی سیلیزی
- عەرەفات، سعودیە: 50 پلەی سیلیزی
- ناسریە، عێراق: 50 پلەی سیلیزی
- بەسرە، عێراق: 49.5 پلەی سیلیزی
- کەربەلا، عێراق: 49.5 پلەی سیلیزی
- ئەبەدان، ئێران: 49.3 پلەی سیلیزی
- نەجەف، عێراق: 49.2 پلەی سیلیزی
- سافیئاباد، ئێران: 49.1 پلەی سیلیزی
- مینا، سعودیە: 49 پلەی سیلیزی
- فاو، عێراق: 48.8 پلەی سیلیزی
- سەماوە، عێراق: 48.8 پلەی سیلیزی
- رافعییە، عێراق: 48.7 پلەی سیلیزی
- بەسرە، عێراق: 48.7 پلەی سیلیزی
- بەدرە، واست: 48.6 پلەی سیلیزی

کامەران کەریم