ئەمساڵ زیاتر لە 300 حاجیی میسری لە مەککە کۆچی دواییان کردووە

(0) / / جهان / زایەڵە حاجی میسر


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوو دیپلۆماتکاری عەرەبی گیانلەدەستدانی 323 حاجیی میسرییان لە میانی حەج لە مەککە پشتڕاستکردەوە. 

یەکێک لە دیپلۆماتکارەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، سەرجەم حاجییەکان بەهۆی گەرماوە کۆچی دواییان کردووە، جگە لە حاجییەک کە لە کاتی قەرەباڵغی حاجییەکان کۆچی دوایی کردووە. 

ئەو دوو دیپلۆماتکارە پشتڕاستیان کردەوە کە "لانیکەم 60 حاجیی ئوردنییش گیانیان لەدەستداوە، واتە زیاتر لەو ژمارە فەرمییەی عەممان پێشتر رایگەیاندبوو، کە گەیشتە 41 حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئەو دیپلۆماتکارانە دەشڵێن، کۆی گشتیی ژمارەی تەرمەکان لە مردووخانەی ئەلموعەیسەم کە گەورەترین مردووخانەی مەککەیە، گەیشتووەتە 550 تەرم.

یەکێک لە دیپلۆماتکارەکان دەڵێت،  پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستدان لەنێو حاجییانی میسریدا زیاتر بێت، چونکە ژمارەیەکی زۆریان تۆمارنەکراون.

ئەو وڵاتانەی دیکە کە حاجییەکانیان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە، بریتین لە عێراق، تونس، ئەندەنوسیا، ئێران و سەنیگال.

کامەران کەریم