پەیامی هاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین هونەرمەند بەرزان قادر خەڵوز

(0) / / فرهنگی / زایەڵە بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزان قادر خەڵوز


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین هونەرمەند بەرزان قادر خەڵوز پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە

كۆچی دوایی كاك بەرزان قادر خەڵوز و ماڵئاواییە هەمیشەییەكەی، خەمێكی گەورەیە لەسەر دڵی ئێمە و هەموو ئەوانەی رۆژانێك بینەری هونەرە باڵا و نەمرەكەی بوون. ئەو رۆژانێك لەشاخ خزمەتی شۆڕشی دەكرد، پاش ئەوەش بە هونەرەكەی خزمەتی كوردستان و خەڵكەكەی دەكرد و تەنزی كردبووە چەكێك بۆ رەخنەگرتن لە نادادییەكان.

‎كاك بەرزان لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لەپێناو كوردستان و پاراستنی فەرهەنگ و هونەرە دەوڵەمەندەكەیدا دەژیا، هەموومان لە ماوەی رابردوودا بینیمان سەرباری نەخۆشی و تەندروستییە ناجێگیرەكەی، هەوڵی دڵخۆشكردنی بینەرەكانی دەدا و دەیویست میوانێكی خۆشەویستی ناو خێزانەكان بێت، كە بێگومان وابوو.

‎لە قووڵایی دڵمانەوە بۆ لەدەستدانی كاك بەرزان نیگەرانین و لەم كۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمی خێزان، بنەماڵە، هاوڕێیان و هونەردۆستانین. نزا دەكەین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و ئارامیی بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

کامەران کەریم