دەرهێنەرێکی چەمچەماڵ دەبێتە ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی   دووەمین فێستیڤاڵی شانۆیی شەقام لە سەقــــز

(0) / / فرهنگی / زایەڵە چەمچەماڵ سەقز شانۆ


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  هونەرمەند و دەرهێنەر مامۆستا "هەڵویست نەریمان" وەکو ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی   دووەمین فێستیڤاڵی شانۆیی شەقام لە سەقـــز  لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەکاربوو.

"هەڵویست نەریمان"  نووسەر و شانۆکارێکی ئەکادیمیی چەمچەماڵە، خاوەنی دەیان بەرهەمی هونەریی باڵایە، چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بواری شانۆدا بەدەست هێناوە،  هاوکات سەرۆکی ناوەندی هونەری چەمچەماڵە.

کامەران کەریم