قوباد تاڵەبانی: ماڵئاوا هونەرمەند و پێشمەرگە، کاکە بەرزانی قالەی خەڵوز

(0) / / فرهنگی / زایەڵە قوباد تاڵەبانی پێشمەرگە بەرزانی قالەی خەڵوز


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ دوورکەوتنەوەی لە شاشە، تازە چاومان بە نواندنە باڵاکەی روون ببووەوە، کەچی بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا و دەستی ئەجەل بە یەکجاری لێی ستاندین. لەم ساتەوەختە ناخۆشەدا، رەنگە تەنها شتێک تۆزێک سوکناییمان پێ بدات ئەوەیە کە دڵنیاین کوردستان و بەتایبەتیش زێدەکەی سلێمانی، هەرگیز هونەرە باڵاکەی و نوکتە و قسە خۆشەکانی و ماندووبوون و شەونخونییەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی کاکە بارزان لە بیر ناکەن.

کاکە بارزان جگە لەوەی خزمەتێکی زۆری هونەری نواندنی کوردی کرد، لە شۆڕش وپێشمەرگایەتیشدا هەر خزمەتکاری نەتەوەکەی بوو. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا و لە رۆژگارە سەختەکاندا چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی دەکاتەشان و تا دواساتی تەمەنی لەسەر رێبازەکەی مایەوە.

هەر بەهۆی هونەرە باڵاکەی و راستگۆیی و دڵسۆزییەکەی لە شۆڕش و پێشمەرگایەتیدا، دەبێتە هاوڕێی جێی متمانە و خۆشەویستی سەرۆک مام جەلال و هێرۆخان و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تا دواساتیش هەر خۆشەویستی هەمووان مایەوە.

بەم بۆنە دڵتەزێنەوە، لە دڵەوە هاوخەمی خۆم لەگەڵ خانەوادە و کەسوکارە خۆشەویستەکەی و هەموو هەڤاڵە هونەرمەندەکانی دەردەبڕم. خوای گەورە روحی کاکە بەرزان بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

کامەران کەریم