زیاتر لە 500 حاجی لە سعودییە گیانیان لەدەستداوە

(0) / / جهان / زایەڵە حاجی سعوودی


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، تا ئێستا لە مەراسیمی حەجکردن لە وڵاتی سعودییە 550 حاجی گیانیانلەدەستداوە.

 دەشڵێت ، زۆرینەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکان بەهۆی گەرماوە بووە.

ئاماژە بەوە کراوە، لەو ژمارەیە 323 کەسیان هاوڵاتی میسرین و 60 کەسیشیان خەڵکی ئوردنن.

هاوکات رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ 15 حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، 14یان بە رێگەی ڤیزەی یەک ساڵی چوون.

کامەران کەریم