لەبارەی مسۆگەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زانیارییەکی نوێ دەخرێتە ڕوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە هەرێم کوردستان


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش مسۆگەرە.
د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە زایەڵەی  ڕاگەیاند: بەپێی یاسای بودجە و خشتەکانی بودجەی 2024 و بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، ناردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر کراوە.
زیاتر گوتیشی: لە هەر بڕەپارەیەك، كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، پێشینە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانە و سەرۆک وەزیرانیش پابەند کراوە بۆ ئەو پرسە.
نەرمین مەعرووف جەختی کردەوە: دادگای فیدراڵی بە پشتبەستن بە پرۆژەیاسای بودجە، سەرۆك وەزیرانی عێراقی پابەند كردووە بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، كە بە دڵنیاییەوە پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دەبێت، هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا، پشكی هەرێمی کوردستان كە جێگیر كراوە، 12.67% دیاری كراوە، بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش وەكوو خۆی دەمێنێتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو: وێڕای ناردنی مووچە، حکوومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پشکی بودجەی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
کامەران کەریم