گروپی شاخەوانی مەقان و گەشتێک بۆ یەکێک لەشاخەکانی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Jun 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی مەقان لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا گەشتێکی سازدا بۆ شاخی(قەلە بەرد) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوڵاتی ئیران لەنزیک شاری مەریوان و لەگوندی ( چۆڕ ).

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی مەقان: کاتژمێر 10ی  پێش نیوەڕۆ گروپی شاخەوانی مەقان لە شاری چەمچەماڵەوە بەڕێکەوتن بەرەو شاری پێنجوێن و مەرزی باشماخ،
کاتژمێر 2گەشتینە شاری پێنجوێن و دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ بازاڕی کردنێک، بەرەوە مەرزی باشماخ بەڕێکەوتین و لەپاش ڕێینمایی و ڕێو ڕەسمی چوونەدەرەوە لە وڵات گەشتینە ناو خاکی ئیران و لەپاشان
بەرەو شارە جوانەکەی مەریوان بەڕێ کەوتین پاش گەیشتنمان بەشاری مەریوان چووینە ئەو شوێنەی کە ئامادە کرابوو بۆ پشوودان و حەوانەوەی ئەندامان پاشان چووینە ناو بازاڕی مەریوان و دەریاچەی  زرێبار و لە دوایدا گەڕاینەوە ئەو ماڵەی کە شوێنی حەوانەوەمان بوو دوای پشودان و حەوانەوەی تەواو بەڕێکردنی شەو کاتژمێر 5ی بەیانی بەڕێ کەوتین  بەرەوە گوندی ( چۆڕ)  کە لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەریوانە
لەپاش گەشتنمان بە گوندی ( چۆڕ ) گەشتەکەمان بۆ شاخی ( قەلەبەرد) دەستی پێکرد.

دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: بەناو دارە چڕوکانیاو و جۆگەلە و سروشتە جوان و ناوزەکەی چۆڕدا  هەنگاومان نا، جۆگەلە و کانیاوەکانی  شاخی ( قەلەبەرد)   ماندوێتی بیر دەبردینەوە
لەناو دڵی سروشتا و لە دامێنی شاخەکە نانی بەیانیمان خوارد
سوپاس بۆ خوای گەورە  لەدوای کاتژمێر 11 گەشتینە سەر لووتکەی شاخی(  قەلەبەرد) کەبەرزێکەی 2953mبەرزبوو لەئاستی ڕووی دەریاوە  و ئەڕوانێ بەسەر دەریاچەی زرێبارو شاری مەریواندا.

دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: گەشتەکەمان بە ڕێبەری هەردوو برای بەڕێز ( ئیقبالی ئەمینی ) و (ساحیبی حبیبی ) بوو لێرەوە زۆر سوپاسیان ئەکەین ئەرکیان کێشا. 
لەپاش گرتنی وێنەی یادگاری لەسەر لووتکەی شاخەکە بەسەلامەتی گەڕاینەوە خاڵی دەستپێک و گەشتی ئەمجارەی ستافی تایبەتی گروپی شاخەوانی مەقان بەکۆتاهات.