ئەلکساندر گریشوک ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی شەتڕەنجی ئێرانی لە ئەستۆ گرت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jun 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گەورە مامۆستای شەتڕەنجی ڕووسیە، وەکوو ڕاهێنەری نوی بۆ سەرپەرشتی تیپی نیشتمانی شەتڕەنجی ئێران دەستنیشان کرا و ناسێندرا.

شادی پریدر سەرپەرشتی فیدراسیۆنی شەتڕەنجی ئێران هەواڵی لە بەستنی گرێبەستێک داوە لەگەڵ "ئەلکساندر گریشوک" مامۆستای گەورەی شەتڕەنجی بەناوبانگی ڕووسی بۆ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی پیاوانی ئێران.

عەلیڕەزای شەفێعی بەرپرسی تیپیەکانی نیشتمانی لەبارەی پیشینەی ئەو مامۆستای گەورەی شەترەنجی ڕووسیەوە گوتی: گریشوک پیشینەی تێپەڕبوون لە دەرەجەی نێودەوڵەتی 2813ی لە کارنامەی خویدا هەیە و هەروەها زانستێکی تایبەتی هەیە لەمەڕ دەسپێک و کۆتایی یاریدا کە بێگومان دەتوانێت بۆ تیپی نیشتمانی ئێران زۆر بەسوود بێ.
گریشۆکی تەمەن 40 ساڵان لە دواین ڕێنکینگی جیهانی شەتڕەنجدا لە ڕیزی 25ی جیهاندا جێگیر بووە.

ئوڵومپیادی جیهانی شەتڕەنج بەرواری 20ی خەرمانان لە وڵاتی مەجارستان بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی