سەرکەفتنی تیپی نیشتمانی باسکەی کچانی ئێران بۆ قۆناخی نیوەدواینی کاپی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران کچان


Jun 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تەمەن خوار 18 ساڵی کچانی ئێرانی بە سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی ساموا، سەرکەفتن بۆ قۆناخی نیوەدواینی کێبەرکێیەکانی کاپی ئاسیای 2024ی چین.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی باسکە، سێهەمین دیداری تیپی نیشتمانی تەمەن خوار 18 ساڵی کچانی ئێرانی بەرانبەر بە تیپی ساموا لە پێشبڕکێیەکانی دویژن Bی کاپی ئاسیای 2024ی چین بەڕێوەدەچێت.

تیپی کچانی ئێران بە ڕاهێنەری ئێلێنی کاپوچیانی لەو دیدارەدا توانیویانە بە ئاکامی 76 بەر 73 تیپی ساموا تووشی شکست بکەن تاکوو بە 3 جار سەرکەفتنەوە وەکوو سەرپەل سەرکەفن بۆ قۆناخی نیوەدواینی ئەو کێبەرکێیانە.

مەهسا کەرانی بە هۆی بەدەست هێنانی 26 سەرپشک، 6 ڕیباند، 7 بلاک، و 23کارکرد وەکوو باشترین یاریزانی ئەو دیدارە ناسێندرا.

کەژاڵ حەمیدی