تورکیا 300 تانکی بردووەتە گوندەکانی دهۆک و ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆن دەکات

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا


Jun 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ رێکخراوی ئاشتی جیهانیی ئەمریکی ناسراو بە (CPT) رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا لە 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 300 تانکیان بردووەتە سنوورەکانی شەش گوندی هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەکات.

تیمی کوردستانی رێکخراوی (CPT)ـیی ئەمریکی، لە راپۆرتێکدا راگەیاند “10 رۆژە سوپای تورکیا بە 300 تانکی سەربازییەوە مانۆڕێکی دیکەی سەربازیی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا دەستپێکردووە، سوپاکە لە بەرواری باڵا جموجۆڵی زەوینی هەیە و چوونەتە نێو چەندین گوندی ناوچەکە.

کامەران کەریم