پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە هەرێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بەزایەڵەی  راگەیاند، چەکی ٢٠ ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووە ھەرێم، لە ئێستاشدا رێکارە کارگێڕییەکانی تەواوکراوە و لەم ھەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی پارەی جوتیاران دەکرێت.

وتیشی، لەو بڕە پارەیە ١٠ ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و ٦ ملیار دیناری بۆ ھەولێر و ٤ ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆکە.

وتیشی، تائێستا بڕی ٢٩٢ ھەزار و ٧٦٠ تۆن گەنم لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێم لە جوتیاران وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە.

کامەران کەریم