زانیاری نوێ له‌ باره‌ی هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم و به‌غدا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم مووچە


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:بەگوێری بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق، دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی ناوەکانیان بۆ بەغدا بنێرێت بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق وبابەتەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دڵنیایی پێداوین کە رۆژی چوارشەممە بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بخاتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، رۆژی22-11-2022 حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی پابەند کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

بڕیاری دادگەی فیدراڵی هەیە کە دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی ناوەکان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی هاوتاکردنی مووچە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە.

بە وەزیری داراییم وت کە بۆچی تاوەکو ئێستا لیستیان نەناردووە هەندێک هۆکاری باسکرد و وەڵامی هەموویمان دایەوە، دواتر وتی پشتیوانیتان دەکەم و چوارشەممە بابەتەکە دەخەینە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەوەی رەزامەندی بدرێت بە ناردنی لیستی ناوەکان.

لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکە، هەرێمی کوردستان یان حکومەتی عێراق کەمتەرخەمی بکات، لە دادگەی فیدراڵی سکاڵا تۆماردەکەن.

کامەران کەریم