گروپی شاخەوانی کۆسار-کۆیە وگەشتێکی شاخەوانی بۆبەرزترین لووتکە چیای عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کوردستان


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی چالاکی بەشی شاخەوانی، گرووپی کوسار ــ کۆیە گەشتێکی پڕچێژی ئەنجڵم داوە بۆ سەر لووتکەی شاخی هەڵگورد کە وەک بەرزترین خاڵی عێراق دێتە ئەژمار.


دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کۆسارـــ کۆیە: ئارەزوومەندانی شاخ و سروشت گەشتێکیان ئەنجام دا ئامانجی دیاری کراوی گەشتەکە بریتی بوو لە چێژ بینین لە دیمەنی جوانی سروشتی بەفراوی و گوڵ و بەهارەکی ناوازەی دەڤەرەکە.
ئامانجی دوەمی گەشتەکە ئەوە بوو تیمێک سەردانی بەرزترین خاڵی عیراق و کوردستان بکەن،
مانەوی شەوێک لەبناری شاخی هەڵگورد.

هەروەها دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: سوپاس بۆخودا گەشتەکە بەسەلامەتی و سەرکەوتوی بەکۆتاهات
سوپاس بۆ Jawhar Hamadهیلاک و ماندوو بو بەگەشتەکەوە
سوپاس بۆ ئامادەبونی هاوڕێیانم لە کەلەکجی و بادینان و هەروەها بۆ
مهدي حداد  بۆچرکاندنی کۆمەڵێک وێنەی جوان و هەروەها بۆ خاتوونی
شاخەوانی بەتوانا و سەرکەوتو Bahar Fathe
هەربژی و لەشت ساخ بێت.