کاتای تیپی ئێران بڕوانامەی موندیالی کاراتێ وەرگرت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان ئێران


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ پێرستی ئەو تیپگەلەی کەوا دەتوانن بەشداری موندیالی کاراتێ 2024ی ئسپانیا بکەن ڕاگەیندرا، کەوا نێوی کاتای تیپی پیاوانی ئێران تێدا بوونی هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێوەندی گشتی فیدراسیۆنی کاراتێ، فیدراسیۆنی جیهانی کاراتێ(WKF) پێرستی 67 تیپێک کەوا بەپێ بارودۆخ دەتوانن بەشداری موندیالی 2024 بکەن ڕایگەیاند. کە لەسەر بنەمای هەمان پێرست تیپی کاتای پیاوانی ئێران دەتوانێ بەشداری ئەو کێبەرکێیانە بکات.

80 تیپ دەبێ لە جامی جیهانی کاراتێدا بەشداری بکەن کەوا تاکوو ئێستا 68 تیپ ئیزنی بەشداری لەو پێشبڕکێیانەیان بەدەست هێناوە.
ئاماری تیپە بەشداربووەکان بەم شێوازەیە:
6 تیپ لە ئاسیاوە، 33 تیپ لە ئەورووپاوە، 2 تیپ لە ئوقیانووسییەوە، 12 تیپ لە پان ئەمریکا، 15 تیپ لە ئەفریقا، بۆ ئامادەبوون لەو دیدارەدا پشتڕاست کرانەوە.

ئسپانیا وەکوو میواندار لەگەڵ ئیتالیا، میسر، تورکیە و فەڕنسە بە تیپی تەواوەوە بەشداری ئەو کێبەرکێیانە دەکەن.
بڕیار وایە ئەو کێبەرکێیانە لە درێژەی ڕۆژەکانی 22 تا 24ی نوڤەمبێر(2 تا 4ی سەرماوەز) لە شاری پامپلونای ئسپانیا بەڕێوەبچێت.

کەژاڵ حەمیدی