پلەی نویەم بۆ تیپی شمشێربازی ئێران لە ڕێنکینگی جیهانیدا

(0) / / ورزش / زایەڵە شمشێربازی وەرزش


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەپێی ڕیزبەندی نوێ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شمشێربازی، تیپی نیشتمانی شمشێربازی ئێران لەسەر پلەی نویەمی جیهانیدا جێگیر بووە.

بەپێی زانیارییەکان ڕێنکینگی نوێ جیهانی تیپەکان کەوا لە لایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شمشێربازی بڵاو کرایەوە لەسەر بنەمای پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی قۆڕنەیی لەوانە پاڵەوانێتی قوڕنەی ئاسیا بووە.

لەسەر هەمان ڕیزبەندی، شمشێربازی ئێران کەوا لە پێشبڕکێیەکانی ئەم دوایانەی ئاسیا،(کوەیت) پلەی جێگری پاڵەوانێتی بەدەست هێنابوو، لەسەر پلەی نویەمی پاڵەوانێتی ڕاوەستا.

تیپی نیشتمانی ئێران پێشتر پلەی هەشتمی ڕێنکینگی جیهانی لە دەستتدا بوو.

کووریای باشوور، ئەمریکا، مەجارستان، فەڕنسە، ئەڵمانیا، میسر، ڕومانی و ئیتالی سەرووتر لە ئێران و لە ڕیزی یەکەم تا هەشتمی ڕێنکینگی جیهانی ڕاوەستاون.

کەژاڵ حەمیدی