گرووپی شاخەوانی سرێشمە و گەشتێکی هاوبەش بۆ بەرزاییەکانی بێکۆدیان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی سرێشمە لە گەشتێکی هاوبەش لەگەڵ گرووپی شاخەوانی هەریری من سەرکەفتن بۆ سەر بەرزاییەکانی گۆمی بێکۆدیان.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی سرێشمە: بەناو ئەو خودایەی هێزمان پێدەدات هەمیشە بیر لە لووتکە بکەینەوە لەسەرگەشتێکی هاوبەشی شەوڕۆیمان کرد جارێکیتر بۆ گۆمە سیحراویەکەی بێکۆدیان لەگەڵ  گروپی شاخەوانی هەریر  گەشتەکەمان جیاواز بوو کاتێک خەڵک شەو لە شیرینی خەودابوون ئێمە بەردەوام بووین لەهەنگاو هەلێنان بەرەو لووتکەی بێکۆدیان لەگەڵ بەیانی زوو گەیشتینە سەرگۆمی بێکۆدیان دوای چرکاندنی چەندین وێنەی یادگاری گەڕاینەوە سەر تاڤگە جوانەکەی کانیە ڕەش.
 سوپاس بۆخودا بەسەلامەتی هەموو ئەندامەکانمان گەڕاینەوە شوێنی دەستپێک سوپاس بۆ برایانمان لەگرووپی شاخەوانی هەریری من.