تیپی تێنیسی نێشتمانی تازەلاوانی ئێران پلەی جێگری پاڵەوانێتی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تێنیس ئێران


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی تێنیسی نیشتمانی تازەلاوانی ئێران پلەی دووهەمی کێبەرکێیەکانی ئاسیای بەدەست هێنا.

لە بەشی فیناڵی کێبەرکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی تازەلاوانی ئاسیا، تیپی ئێران لەگەڵ تیپی ژاپۆن ڕووبەڕوو بوونەوە و بە ئاکامی 3 بەر 0 تووشی شکست بوون.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە تیپی نیشتمانی چین و میوانداری یارییەکان، پلەی سێهەمی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.

شایانی ئاماژەیە کە ئەمە یەکەمجارە تیپی نیشتمانی ئێران لە کێبەرکێیەکانی ئاسیادا ئەو پلە بەدەست دێنێت.

کەوابوو تیپی نیشتمانی ئێران نیشانی زێوی کێبەرکێ پاڵەوانێتی ئاسیای بەدەست هێنا.

بیست و هەشتمین خولی کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی تازەلاوانی ئاسیا، بەرواری 10 تا 17ی مانگی پووشپەڕ بە میوانداری وڵاتی چین بەڕێوەیە.

کەژاڵ حەمیدی