گروپی شاخەوانی مەقان و گەشتێک بۆ سروشتە جوان و ڕەنگینەکەی دەڤەری باڵەکایەتی/ گۆمی بێکۆدیان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گۆمی بێکۆدیان شاخەوانی شاخەوانی مەقان


Jul 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی مەقان لە درێژەی کار و چالاکی شاخەوانی خویدا گەشتێکی ساز دا بۆ دەڤەری باڵەکایەتی و بۆ گومی بێکودیان بە بەرزیی 3150 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە
 
بەشتی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی مەقان:  لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی گروپەکەماندا بەتیمێکی تایبەت گەشتێکی شاخەوانی و شەو مانەوەمان ئەنجامدا بۆ بەرزترین و جوانترین گۆم لەکوردستان و عیڕاق
 (گۆمی بێکۆدیان) لەسەرچیای حەساری سەکڕان کە دەکەوێتە نێوان هەردوو لوتکەی (پڕخێڵەند) و (قەرەد) بەبەرزی (۳۱٥٠) مەتر لەئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە بەدرێژایی ساڵ بەفری لێ دەمێنێتەوە .
 
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: دوای نیوەڕۆ لە پڕژێ  خاڵی دەسپێک  بەڕێکەوتین تا گەیشتین بە تاڤگەی کانیەڕەش دوای پشودان ئێوارە کەمپینمان لێداو بۆ بەرە بەیان  سەرکەوتین بۆ سەر(گۆمی بێکۆدیان )
 سوپاس بۆخودا  بەسەلامەتی گەیشتین و گەڕاینەوە.
 
 بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: جێگای خۆشحاڵی ئێمەبوو کەلەگەشتەکەماندا زۆرێک لەگروپە شاخەوانەکانمان بینی و خۆشحاڵبوین بەدیداریان.