ئێرانییەکان بڕیار دەدەن کێ بۆ ٤ ساڵی داهاتوو سەرۆک کۆمار بێت ; جەلیلی یان پزیشکیان؟

(0) / / ایران / زایەڵه ئێران سەرۆک کۆمار کوردستان


Jul 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی کۆماری ئێران بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ كە لە خولی یەكەمدا نەتوانرا یەكلابكرێتەوە دەستیپێكرد.

ناوەندەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە كاتژمێر 7:30ی بەیانیی ئەمڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و بڕیارە تا كاتژمێر 10ی ئەمشەو كراوەبن.

لەم خولەی هەڵبژاردنەكەدا خاوەن دەنگی یەكەم و دووەمی خولی یەكەم هەریەك لە مەسعود پزشکیان و سەعید جەلیلی رکابەرى بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، زیاتر لە 61 ملیۆن كەس مافی بەشدارییان لە دەنگداندا هەیە و لە ماوەی دیاریكراودا دەتوانن روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن.