سەرۆک کۆماری نوێی ئێران: ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌موان درێژ ده‌كه‌م

(0) / / ایران / زایەڵە پزیشکیان


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مه‌سعود پزیشكیان دواى هه‌ڵبژاردنى به‌سه‌رۆك کۆماریی نوێی ئێران له‌گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئێراندا، په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ده‌ستى دۆستایه‌تى بۆ هه‌موان درێژده‌كه‌م‌و داواى هاوكارییش له‌هه‌موان ده‌كه‌م".
 
مه‌سعود پزیشكیان له‌په‌یامێكى كورتدا دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته‌ وتى:"ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌مولایه‌ك درێژده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ هه‌مومان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ین".
 
پزیشكیان له‌و په‌یامه‌ كورته‌یدا ئه‌وه‌شى وت:"پێویسته‌ داوای هاوكاریی له‌هه‌موان بكه‌ین بۆ پێشكه‌وتنی وڵات".