پێویستە لیستی مووچەی فەرمانبەران پێش هەموو ١٠ی مانگێك ئامادە بكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هەرێم سارا حەمە نەجیب


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری ژمێریاری خانەنشینی سلێمانی رایدەگەیەنێت" پێویستە لیستی مووچەی فەرمانبەران پێش هەموو ١٠ی مانگێك ئامادە بكرێت". 

سارا حەمە نەجیب بەڕێوەبەری‌ ژمێریاری‌ لە بەڕێوەبەرایەتی‌ خانەنشینی‌ سلێمانی‌، لە لێدوانێکدا بە میدیاكانی‌ یه‌كێتی‌ راگەیاندووه" بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، پێویستە پێش هەموو ١٠ی مانگێك لیستی مووچەی مووچەخۆران ئامادەبكرێت و ڕەوانەی گەنجینەكان بکرێت". 

لەبارەی هاوتاکردنی‌ مووچەی‌ خانەنشینانی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەڵێت" لەگەڵ حکومەتی‌ فیدراڵ سەرجەم خانەنشینان سودمەند دەبن بە جۆرێک ئەوانەی‌ لە دوای‌ ساڵی‌ ٢٠١٤ەوە خانەنشین بوون دەرماڵەی‌ ساڵانی‌ خزمەت و بڕوانامەیان بۆ هەژمار دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خانەنشینانەی‌ مووچەکانیان لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمترە مووچەکانیان دەکرێتە ٥٠٠ هەزار دینار و بڕی‌ ١٠٠ هەزار دیناری مانگانەش بۆ باشترکردنی‌ بژێوی‌ ژیانیان خەرج دەکرێت.