ئامانجی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانکی ناوەندی دۆلار جەمال کۆچەر


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئامانجی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا، بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی دۆلار و کەمکردنەوەی گەندەڵییە.

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دا لە فڕۆکەخانەکاندا دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بفرۆشێت و لەو بارەیەشەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بڕیارەکە ڕێگری لە گەندەڵکاران دەکات کە دەروازەکانی فرۆشتنی دۆلار بۆ بەقاچاخبردنی دراو بقۆزنەوە.

جەختیشیکردەوە، لەو ڕێیەوە گەیشتنی دۆلار بە دەستی گەشتیارانی ڕاستەقینە زامن دەکرێت و ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارەکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هاووڵاتییان دروست ناکات، بەڵکو بواری کارکردنی قاچاخچی و گەندەڵکاران بەرتەسک دەکاتەوە.

جەمال کۆچەر ئاماژەشیدا بەوەی ملیۆنان دۆلار بە هۆی گەندەڵییەوە دەدزرێت و بڕیاری فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیارانیش قەیران بۆ ئەو قاچاخچی و گەندەڵکارانە دروست دەکات کە بەناوی گەشتیارانەوە دۆلاریان دەدزی.