تەفتیان و فەسیحی پشکی بەشداری ئۆڵۆمپیکیان بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕاکردن


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوو وەرزشوانی نیشتمانی وڵاتی ئێران، ئیزنی بەشدارییارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسیان بەدەست هێنا.

فیدراسیۆنی جیهانی ڕاکردن، نوێترین ڕێنکینگی باشترین و سەرووترین وەرزشوانانی جیهانی لقی وەرزشی ڕاکردن لە بەشە جیاوازەکاندا ڕاگەیاند.

لەو ڕێنکینگەدا حەسەن تەفتییان لە ڕیزی 45ی مادەی ڕاکردنی 100 مەتر جێگر بوو و توانی پشکی بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیک بەدەست بهێنێت تا بۆ جاری سێهەم بەشداری ئەو ڕووداوە وەرزشییە بکات.

هەروەها خاتوو فەرزانە فەسێحی لە بەشی ڕاکردنی 100 مەتری خانماندا لە ڕیزی 38 توانیویەتی ئامادە بوونی خۆی لە ئۆڵۆمپیکی پاریسدا پشت ڕاست کاتەوە، ناوبراو پێشتر ئەزموونی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2020ی تۆکیۆی هەیە.