گرووپی شاخەوانی پایتەخت و گەشتێکی شاخەوانی دیکە بۆ بەرزترین لووتکەی عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت لە درێژەی کار و چالاکی شاخەڕۆیی خۆیدا گەشتێکی دیکەی سازدا بۆ سەر لووتکەی هەڵگورد بەرزترین لووتکەی عێراق.  

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت: سوپاس و ستایش بۆ خوای باڵا دەست کە هێزو توانای بە گروپی شاخەوانی پایتەخت بەخشی کە
 بەرواریی 5&6-7-2024 سەرکەفین   
بۆ سەر بەرزترین لووتکە لە عیراق و کوردستانیش ،لووتکەی( هەڵگورد ).
 
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: کاتژمێر٢ ی شەو دەستمان بەڕۆیشتنی شاخ کرد بەرەبەیان گەیشتین بەلووتکە پاش نان خواردنی بەیانی و چەند وێنەیەکی یادگاری گەڕاینەوە خوارەوە بەڵام بەڕێگایەکی جیاواز و دڵڕفێن و بەفر و چەند تاڤگەیەک  لەڕێگا هاتە پێشمان. 
ئەم گەشتە یەکێک لە پڕچێژترین و تایبەتترین گەشتەکانی ئەم گرووپە بوو. بە هیوای بەردەوامی هەموو ئەندامانی گرووپەکەمان.