پاڵەوانێتی ئێران بە 24 میداڵیاوە لە کێبەرکێیەکانی لەشجوانی ئاسیادا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش پاڵەوانێتی لەشجوانی


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی لەشجوانیی ئێران، بە بەدەست هێنانی 24 میداڵیای ڕەنگاوڕەنگ، پلەی پاڵەوانێتی قوڕنەی ئاسیای بەدەست هێنا.

به گوێرەی ڕاپۆرتی پێوەندی گشتی فیدراسیونی لەشجوانی ، لە کۆتایی دوو ڕۆژ کێبەرکێدا لە پێشبڕکێیەکانی لەشجوانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە شاری ئولان باتوری موغولستان، تیپی نیشتمانی ئێران بە 22 وەرزشوانەوە بەشداری ئەو ڕووداوە وەرزشییەی کرد و بە بەدەست هێنانی 24 نیشانی ڕەنگاوڕەنگ، 14 نیشانی زێڕ، 6 نیشانی زێو، 4 نیشانی بوڕۆنز پلەی پاڵەوانێتی بەدەست هێنا.

تیپی نیشتمانی ئێران سەرەڕای بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانێتی لە رێزی تەمەنی گەورەساڵانیشدا توانیویەتی کاپی تیپی بەدەست بهێنێت.

کەژاڵ حەمیدی